جێگری سه‌رۆكی توركیا: 284 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 2000یش بریندار بوون
وێستگه نیوز-
جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه تائێستا به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆوه 284 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 2000یش بریندار بوون.
فوئاد ئۆكتای، جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا دوایین ئاماری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كانی به‌یانیی ئه‌مڕۆی پارێزگاكانی توركیا و باكووری كوردستانی خسته‌ڕوو.
فوئاد ئۆكتای وتی: "به‌پێی ئاماره‌كان تا ئێستا 284 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2323 بریندار بوون".
وتیشی: "هه‌ر به‌هۆی بوومهلهزهكانهوه 1710 باڵه‌خانه له ناوچه جیاجیاكان داڕماون".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 7.4 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له باكووری كوردستان و توركیای دا، له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ستی پێكرا.
هاوكات دوو بوومه‌له‌رزه وڵاتی سوریای هه‌ژاند و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا له ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی و سه‌دان كه‌سیش بریندار و بێسه‌روشوێن بوون و ده‌یان باڵه‌خانه‌ش داڕماون.
AM:10:28:06/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت