له سوریا ده‌یان كه‌س به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه
وێستگه نیوز –
دوو بوومه‌له‌رزه ناوچه‌كانی سوریای هه‌ژاند و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان زیانێكی زۆری گیانی و ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی سوریا "سانا" بڵاویكرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 707 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر ناوچه‌ی لیوای ئهسكهندهروونی هه‌ژاندووه و دواتر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 604 پله ناوچه‌ی توروسی له‌سه‌ر سنووری سوریا و توركیا هه‌ژاندووه و له شاره‌كانی سوریا هه‌ستی پێكراوه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان تا ئێستا 99 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 300 كه‌سیش بریندارن.
لای خۆیه‌وه روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه كه تا ئێستا 120 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده‌یان كه‌سیش له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندان.
AM:09:08:06/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت