ئه‌مریكا هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته توركیا
وێستگه نیوز-
له دوو رۆژی رابردوودا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداری توندی داوه‌ته توركیا سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی ماده‌ی كیمیاوی و هه‌ر به‌رهه‌مێكی تر بۆ روسیا كه له شه‌ڕ دژی ئۆكرانیا به‌كاریبهێنێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سكای نیوز، رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی رابردوو برایان نیڵسۆن، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌واڵگریی دارایی و گه‌وره به‌رپرسی سه‌پاندنی سزاكان له وه‌زاره‌ته‌كه له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا چاوی به به‌رپرسانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تی ئه‌و وڵاته كه‌وتووه.
برایان نیڵسۆن هانی به‌رپرسانی حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تی توركیای داوه كه هه‌وڵی زیاتر بده‌ن تا ئه‌و كه‌لوپه‌لانه نه‌گه‌نه ده‌ست روسیا كه ئه‌و وڵاته به‌هێز ده‌كات.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا و شانده‌كه‌ی یاوه‌ری له كۆبوونه‌وه‌كانیان له ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبوڵ، هۆشیاریانداوهته حكومه‌تی توركیا كه رێگه نه‌ده‌ن هیچ ماده‌ی كیمیایی و هه‌ر مادهیكی دیكه هه‌نارده‌ی روسیا بكه‌ن، كه مۆسكۆ بۆ به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی به‌كاریان بهێنێت.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری داوه له‌وه‌ی به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر كۆمپانیا و بانكه‌كانی توركیادا ده‌سه‌پێنێت.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكی كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، باسی له‌وه كردووه كه برایان نیڵسۆن و وه‌فده‌كه‌ی یاوه‌ری له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا تیشكیان خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ههناردهكردنهكان له توركیاوه بۆ روسیا به به‌های ده‌یان ملیۆن دۆلار جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
نیڵسۆن وتوویه‌تی: "ئاساییه روسیا هه‌وڵبدات سود له‌و په‌یوه‌ندییه ئابوورییه مێژووییه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا وه‌ربگرێت، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا وه‌ڵامی توركیا چی ده‌بێت".
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز به پشتبه‌ستن به تۆماره گومرگییه‌كانی روسیا، له مانگی كانوونی دووه‌مدا بڵاویكرده‌وه، له مانگی سێ تا مانگی 10ـی 2022، به به‌های لانیكه‌م 2.6 ملیار دۆلار پێكهاته‌كانی كۆمپیوته‌ر و پێكهاته ئه‌لیكترۆنیه‌كانی دیكه هه‌نارده‌ی روسیا كراون.
كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان به‌به‌های 777 ملیۆن دۆلار ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان دروست كردووه و له سیستمی سه‌ربازی روسیادا ئه‌و به‌رهه‌مانه دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه دروست كراون.
AM:10:54:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 2196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت