تەرمی هەشت كۆچبەر لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە
وێنە: ئەرشیڤ
وێستگهنیوزـ
تیمەكانی ئیشكگری كەناراوەكانی ئیتاڵیا لە دەریای سپی ناوەڕاست، تەرمی هەشت كۆچبەریان دۆزییەوە.
فلیپۆ مانینۆ، سەرۆكی شارەوانی دوورگەی لامبیدۆسای ئیتاڵیا، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، تیمەكانی ئیشكگری كەناراوەكانی ئیتاڵیا لە دەریای سپی ناوەڕاست، تەرمی هەشت كۆچبەریان دۆزییەوە.
ئهوهشی وتووه، تیمەكانی ئیێشكگری كەناراوەكان، تەرمی هەشت كۆچبەریان دۆزییەوە، كە پێنجیان پیاون و سێی دیكەش ژنن، دوو لەو ژنانە دووگیانن.
ئهمه لهكاتێكدا كه تا ئێستا رووننەكراوەتەوە، كە ئەو كۆچبەرانە خەڵكی كام وڵاتن.
PM:05:05:03/02/2023
ئهم بابهته 1616
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت