به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا: ئۆكرانیا رۆژانێكی سه‌ختی له پێشه
وێستگه نیوز-
به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانی به‌رپرسانی خۆرئاوا كه رایانگه‌یاندبوو هێزه‌كانی روسیا و ئۆكرانیا له‌ماوه‌ی نزیكی داهاتوودا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ستناهێنن، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا باس له‌وه ده‌كات كه ئۆكرانیا رۆژانێكی سه‌ختی له پێشه.
ولیه‌م بێرنز، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، له‌وتارێكدا له چالاكییه‌كی تایبه‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له زانكۆی جۆرج تاون له واشنتۆن وتی: "CIA له‌و باوه‌ڕه‌دایه، شه‌ش مانگی داهاتوو بۆ دیاریكردنی ئه‌نجامی كۆتایی شه‌ڕی ئۆكرانیا، یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت".
بێرنز روونیشیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ی ئێمه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین، چاره‌سه‌ره‌كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی داهاتوودا له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له ئێستادا روسیا كار له‌سه‌ر لایه‌نی سیاسی وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكا پێیوایه كه مۆسكۆ جددی نییه له‌وه‌ی له‌ڕێی وتووێژه‌وه كۆتایی به شه‌ڕی ئۆكرانیا بهێنێت.
PM:03:30:03/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 2568
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت