زانیاری نوێ سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ناوجه‌رگه‌ی ئێران بڵاوكرایه‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه ئه‌مریكی و ئاگاداره‌كان رایانگه‌یاند كه ئه‌و گورزه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ئێران وه‌شێندرا به فرۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه و ئه‌مریكا و وڵاتێكی تر تیایدا به‌شداربوون، ئامانجیش سنوورداركردنی خه‌ونه سه‌ربازی و ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانه.
كه‌ناڵی ئاسمانی (الحدث)ی سعودی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و گورزه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ئێران وه‌شێندرا به فرۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بووه و هێزی ئاسمانی ئهمریكاو وڵاتێكی تر به‌شدارییان تیاداكردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی وڵاته‌كه ئاشكرابكات.
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: "هێرشه‌كه كۆگایه‌كی موشه‌كی بالیستی كردووه‌ته ئامانج".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له‌ڕێی هێرشه‌كه‌وه ئه‌و په‌یامه به ئێران دراوه كه ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت پێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كی بالیستی هه‌بێت".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گومان ده‌كرێت فڕۆكه‌كان له‌ناوخۆی ئێرانه‌وه ههڵسابێتن.
لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ له زاری سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كانی و كه‌سانی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه كه "ئیسرائیل هێرشێكی نهێنی ئاسمانی ئه‌نجامداوه و به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌رگری له ئێران".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئامانج له هێرشه‌كه‌ی ئه‌سفه‌هان سنووردانانه بۆ خه‌ونه ئه‌تۆمی و سه‌ربازییه‌كانی ئێران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران ڕایگه‌یاند كه "شه‌وی رابردوو له ڕێگه‌ی سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر كارگه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه له شاری ئه‌سفه‌هان له ناوه‌ندی ئێران".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سیسته‌مه به‌رگرییه‌كانی كارگه‌كه توانییان دوو له درۆنه‌كان له‌سه‌ر ئاسمانی كارگه‌كه بخه‌نه خواره‌وه، به‌ڵام سێیه‌میان زیانی ماددی به كارگه‌كه گه‌یاند".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هێرشه شكستخواردووه‌كه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نها زیانێكی ماددی كه‌م به سه‌قفی یه‌كێك له به‌شه‌كانی كارگه‌كه كه‌وتووه و هیچ ئامێرێكی به‌رهه‌مهێنان زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه".
PM:07:54:29/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت