رۆژنامه‌یه‌ك: ئیسرائیل ناتوانێت وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران خاپور بكات
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌ی ئیرۆسیان تایمز-ی نێوده‌وڵه‌تیی له شیكردنه‌وه‌یه‌كدا پێی وایه "ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی ئیسرائیل له ئێرانی ده‌كات و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه ده‌یدات بۆ خاپوركردنی پێگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، مایه‌پوچه و جێبه‌جێ ناكرێت".
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت كه كوره ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌یه‌كی وا دانراون كه ئیسرائیل ناتوانێت زه‌فه‌ری پێ به‌رێت، "له‌ناوچه‌ی به‌رزونزم كه چیا و گرد و دۆڵ ده‌یپارێزێت، ته‌لئه‌بیب چه‌كێكی وای نییه كه بتوانێت ئه‌و ناوچه و به‌ربه‌رستانه ببڕێت كه كوره ئه‌تۆمییه‌كانی تێدایه"، رۆژنامه‌كه وای نوسیوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، ئیسرائیل ده‌مێكه هه‌وڵ ده‌دات رێگه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه كه فڕۆكه‌كانی ده‌ستیان به كوره ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بگات، به‌ڵام یه‌ك كێشه‌ی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ته‌لئه‌بیب بۆمبێكی وای نییه كه به‌و فڕۆكانهوهی بكات و بینێت به ناوچه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانه‌وه.
"ته‌لئه‌بیب ته‌نها یه‌ك بۆمبی زیره‌كی هه‌یه كه بتوانێت گردو چیا و دۆڵه‌كانی ئێران ببڕێت، ئه‌و بۆمبه‌ش زۆر قورسه و فرۆكه‌كانی ناتوانن هه‌ڵی بگرن"، رۆژنامه‌كه وای وتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه تاكه هێزی سه‌ربازی كه بتوانێت زه‌فه‌ر به كوره ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران به‌رێت و ئه‌و بۆمبه زیره‌كه‌ی هه‌بێت، ئه‌مریكایه و واشنتۆنیش ئه‌و بۆمبه به‌هیچ وڵاتێكی دیكه نادات به ئیسرائیلیشه‌وه.
PM:07:04:29/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 3416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت