میترا حه‌جار، خانمه هونه‌رمه‌ندی ئێرانی له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
میترا حه‌جار
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی پشتگیریكردنی له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته خانمه هونه‌رمه‌ندێكی وڵاته‌كه‌یان به‌ناوی میترا حه‌جار له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دهستبههر كرد.
گروپی تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هونه‌رمه‌ندان له ئێران ئاشكرایانكرد كه میترا حه‌جار، سینه‌ماكار و ئه‌كته‌ری ته‌له‌فزیۆن، ئه‌مڕۆ شه‌ممه دوای پشكنینی شوققه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
حه‌جار له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام وێنه‌ی ژینا ئه‌منیی بڵاوكردوهتهوهو پشتیوانیی له خۆپیشاندانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردوه.
له 16ی ئه‌یلولی 2022ه‌وه، له‌سه‌ر كوشتنی ژینا ئه‌منیی، كچه كوردی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به‌بیانوی پێشێلكردنی یاساكانی پۆشینی جلوبه‌رگ و له‌چك، خۆپیشاندان له ئێران ده‌ستپێكردوه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربرین ئه‌و وڵاته‌ی گرتوه‌ته‌وه.
پۆلیسی ره‌وشتی ئێران به لێدان ژینا ئه‌منیی خسته بێهۆشییهوهو دوای سێ رۆژ ئه‌و كچه كورده گیانی له‌ده‌ستدا.
PM:11:48:03/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1840
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت