(ڤیدیۆ) مانگرتنی سەرتاسەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان
         
                دیمەنی مانگرتنی سەرتاسەریی شاری شنۆ
        
        
        
          
وێستگەنیوز-
		
دوای ئەوەی ناوەندی هاوكاری حزبەكانی كوردستانی ئێران، داوای له خهڵكی شاره كوردییهكانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد، ئەمڕۆ شهممه، مانگرتنی گشتیی رابگهیهنن، لە ئێستادا مانگرتنی سەرتاسەری دەستی پێکردووە و خەڵکی لە ماڵەکانیان نایەنە دەرەوە.
	
رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، ناوەندی هاوكاری حزبەكانی كوردستانی ئێران داوای له خهڵكی شاره كوردییهكان کرد، دژی هێرش و پهلامارهكانی ئێران بۆ سهر بنكه و بارهگای حزبه كوردییهكانی رۆژههڵات لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شهممه 1ی تشرینی یهكهمی 2022، مانگرتنی گشتی رابگهیهنن، بەپێی ئەو دیمەنانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، خەڵکی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان: ئورمێ، سنە،نەغەدە،شنۆ، بانه، مەهاباد، بۆکان و شەردەشت، دەستیان بە مانگرتنی سەرتاسەریی کرد و لە ماڵەکانیان نایەنە دەرەوە. 
	
جێگای بیرهێنانەویە ژینا دوای ئەوەی ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی سەقز، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 13ی ئهیلولی 2022، لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە ئەشکەنجەدرا و چووە کۆماوە، نیوەڕۆی هەینی 16ی ئهیلول، لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران، گیانی لە دەستدا. دوای ئەو رووداوە خۆپیشاندان شارە کوردییەکان و زۆر شاریتری ئێران و تارانی پایتەختی گرتەوە.
	
رۆژی چوارشەممەی رابردوو 28ی ئەیلول، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی پارتە کوردییەکان لە هەرێمی کوردستان.
	
بەپێی راگەیاندنی دژه تیرۆری كوردستان، هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە چوار قۆناغ بووە و بەهۆیەوە دەیان بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە. 
	
دیمەنێکی ئەم بەیانییەی شاری شنۆ:
 
        
        AM:10:05:01/10/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									836
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت