حه‌شدی شه‌عبی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی ئاسمانی پێكده‌هێنێت
وێستگه نیوز –
جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڕیاری دا به دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی ئاسمانی و به‌ڕێوه‌به‌رێكی به‌وه‌كاله‌تیشی بۆ ده‌ستنیشان كرد.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه میدیا عیراقییه‌كان بڵاویان كرده‌وه جه‌مال جه‌عفه‌ر ئال ئیبراهیم ناسراو به ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له رۆژی 3ی ئه‌یلولی 2019 فه‌رمانێكی ئیداری ده‌ركردووه.
له‌فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه "پاڵپشت به فه‌رمانی دیوانی ژماره 79ی ساڵی 2014 كه به‌نووسراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئاڕاسته‌كان كراوه و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بڕیارماندا به پێكهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزی ئاسمانی".
له فه‌رمانه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، سه‌ڵاح مه‌هدی حه‌نتوشی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به وه‌كاله‌ت ده‌ستنیشان كردووه.
PM:07:11:05/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت