مەشهەدانی بۆ وێستگەنیوز: داهاتی ساڵانەی هەرێمی كوردستان دەگاتە نزیكەی 9 ملیار دۆلار
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
بە بۆچوونی سەرۆکی بەشی ئابووریی دیجیتاڵی لە زانکۆی عێراقی، هەرێمی
كوردستان داهاتی ساڵانەی نزیك دەبێتەوە لە بەشە بودجەكەی لە بودجەی گشتی عێراق.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ وێستگەنیوز، دکتۆر عەبدولڕەحمان مەشهەدانی، سەرۆکی
بەشی ئابووریی دیجیتاڵی لە زانکۆی عێراقی و شارەزای ئابووری رایگەیاند: "كۆی
گشتی داهاتی ساڵانەی نەوتی و نا نەوتی هەرێمی كوردستان دەگاتە نزیكەی 9 ملیار دۆلار ئەمەش نزیك دەبێتەوە
لە پشكەكەی لە بودجەی گشتی فیدڕاڵی عێراق".
وتيشى، "مەبەست لە رێكارەكانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆتایی
هێنانە بەو ناروونییەی لە دۆسییەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە و پێویسته بە هەر شێوەیەك بێت كێشەكانی نێوان هەرێم
و بەغدا چارەسەر بكرێت بۆ دەستنیشانكردنی ئەو بڕە نەوتانەی بەرهەم دەهێنرێن و هەناردە
دەكرێن، لەگەڵ داهاتە نانەوتییەكانی".
مەشهەدانی بە پێویستیشی زانی دۆسییەی مووچە بە تەواوەتی لە ناكۆكییە سیاسییەكان
جیابكرێتەوە و دەبێت جیاوازی لە نێوان فەرمانبەرانی هەولێر و سلێمانی و بەغدا و بەسرە
نەكرێت و هەموو سەری مانگێك مووچەكانیان وەربگرن.
PM:08:41:29/11/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت