راوێژكارێكی سیاسی بۆ وێستگەنیوز: سیناریۆی جورف سەخر لە هەرێمی كوردستان دووبارەنابێتەوە

‌

وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح


سه‌میر عوبێد، راوێژكاری سیاسی و ستراتیژی عێراقی بە دووری دەزانێت سیناریۆی پڕۆسە سەربازییەكانی جورف سەخر لە هەرێمی كوردستان دووبارەببێتەوە.

سه‌میر عوبێد، تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەگەر حكومەتی ناوەندی بڕیاری داخستنی دەروازەكانی بە قاچاخبردنی نەوت بدات لە هەرێمی كوردستان بە شێوەی هەڵكوتانەسەر نایكات، چونكە هەرێمی كوردستان هاوپەیمانێكی سەرەكییە و نوێنەرایەتیی هەیە لە حكومەت و پەرلەمان و دامودەزگا ئەمنییەكانی عێراق".

وتيشى، " ناكرێت بارودۆخی هەرێمی كوردستان بە ناوچەی جورف سەخر بەراورد بكرێت یان سەركردەكانی گرووپە چەكدارەكان هاوتای سەركردەكانی هەرێم بكرێت، چونكە هەرێمی كوردستان قەوارەیەكی سیاسی و ئیداری و یاسایی و دەستوورییە، وە بەشێكى بنەڕەتییە لە سیستمی سیاسی عێراق بەپێی دەستوور و رێكەوتنی نێوان فڕاكسیۆنە سیاسییەكان".

ئەو راوێژكارە سیاسییە بە دووریشی دەزانێت پێكدادان لە نێوان هێزەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان رووبدات چونكە سەركردایەتی هەرێمی كوردستان دەزانێت ئەگەر هاوكاری حكومەتی ناوەندی نەكات بەسەرپێچی دژ بە دەستوور هەژمار دەكرێت.


PM:07:07:21/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو