عەلی زەیدی بۆ هێزەکانی ناو جورف سەخەر: بۆ شەڕ نەچووینەتە ئەوێ و ئەوانەی لەوێن برای ئێمەن

‌

وێستگەنیوز- بابان عومەر

عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، روو لەو هێزانەی چوونە ناو ناوچەی جورف سەخەر رایگەیاند، پرۆسەی دامەزراندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا لە جورف سەخەرەوە دەستپێدەکات.


عەلی زەیدی لە قسەکانیدا بۆ ئەو هێزانە وتی: "جورف سەخەر سەرەتای چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتە، دەستپێکی عێراقێکە کە دەستوور و یاسای تێدا سەروەرە و سەرەتای یەکگرتوویی عێراقە."

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم هەنگاوە "سەرەتای پرۆسەی چەکە بە دەستی دەوڵەتەوە، و هەموو هێزە چەکدارەکان لەژێر یەک ئاڵا و یەک فەرماندەیی دەبن."

هاوکات روو لە هێزەکان وتیشی: "سەلماندتان کەس ناتوانێت لەبەردەم یەکگرتوویی عێراق خۆی بگرێت"، و جەختی کردەوە: "ئێمە بۆ شەڕ نەچووینەتە جورف سەخەر، ئەوانەی لەوێن برای ئێمەن."


PM:02:29:20/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت