عێراق هۆشداری دەدات و باس لە ئەگەری ناردنی سوپا بۆ هەرێم دەکات
وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد
وتەبێژی حکومەتی عێراق هۆشداریی دەداتە هەر لایەنێک کە ڕێگری لە لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەی قاچاخچێتیی نەوت بکات و دەڵێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، هاوکات باس لە ئەگەری ناردنی سوپای عێراق بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـەی تشرینی دووەمی 2026، حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، لەبارەی هەنگاوەکانی حکومەت بۆ پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی نەوت ڕایگەیاند، بەغدا لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ هەر کەس و لایەنێک دەکات کە ببێتە ڕێگر لە بەردەم بەدواداچوونەکانی تایبەت بەو دۆسیەیە.
عەبودی ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکان بۆ بەدواداچوونی ئەو مەلەفە ڕاسپێردراون و هەر کەسێک ببێتە کۆسپ لە بەردەم جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا، ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە.
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی بەغداش، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد کە ئەگەری هەیە هێزەکانی سوپای عێراق بچنە ناوچەکانی سنوری هەرێمی کوردستانیش، بە مەبەستی جێبەجێکردنی هەمان ئەرک و کۆنترۆڵکردن و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتیی نەوت.
PM:03:50:16/11/2026
ئهم بابهته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت