سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر بریکاری وەزارەتی کارەبای عێراقدا سەپێندرا
وێستگەنیوز- نێچیر کەمال
دەستەی
دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: دادگای سزاکانی تایبەت بە نەهێشتنی گەندەڵی، سزای حەوت
ساڵ زیندانیکردنی بۆ بریکاری وەزارەتی کارەبا بۆ کاروباری گواستنەوە و دابەشکردن
دەرکرد، ئەوەش بە تۆمەتی "خۆدەوڵەمەندکردنی نایاسایی".
لە
ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە هاتووە؛ خالید غەزای
عەتیە، بریکاری وەزارەتی کارەبا لەسەر بنەمای ماددەی 19 لە یاسای دەستەی دەستپاکی
و خۆدەوڵەمەندکردنی نایاسایی سزادراوە، وێڕای زیندانیکردنەکەی دادگا بڕیاری داوە
کە دەبێت ئەو پارەیەی لە ڕێگەی نایاساییەوە دەستی کەوتووە بیگەڕێنێتەوە، کە
پێکهاتووە لە زیاتر لە هەشت ملیار دیناری عێراقی و نزیکەی شەش ملیۆن و 700 هەزار
دۆلاری ئەمریکی، هاوکات سزایەکی دارایی بەهەمان بڕی ئەو پارەیەش بەسەریدا
سەپێندراوە کە کۆی گشتی دەکاتە زیاتر لە 36 ملیار دینار.
دەستەکە
ئاماژەی بەوەش کردووە، دادگا بڕیارێکی تریشی بۆ سزادراوەکە دەرکردووە کە پێکهاتووە
لە سێ ساڵ زیندانیکردنی قورس بە تۆمەتی "شاردنەوە" و جێبەجێکردنی سزای
توندتر، هەروەها بڕیاریداوە دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵە گواستراوە و
نەگواستراوەکانی وەک خۆی بمێنێتەوە و مافی قەرەبووکردنەوەش بە دەستەی دەستپاکی
دراوە.
PM:03:00:15/11/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت