دەستپاکی عێراق لێکۆڵینەوەکانی لە دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوتی کەرکووک و هەرێم دەست پێدەکات
وێستگەنیوز- ئارام عەلی
دەستەی دەستپاکی عێراق پێكهێنانی لیژنەیەکی
تایبەتیی راگەیاند، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە گومانەکانی بەقاچاخبردنی نەوتی خاو
لە کێڵگەکانی سنووری نێوان کەرکووک و هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکی،
پێکهێنانی ئەم لیژنەیە دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتێکی شیكاریی دەزگای هەواڵگریی
عێراق دێت، کە وردەکاریی پرۆسەکانی بەقاچاخبردنی نەوتی لە کێڵگەکانی کەرکووک و
پارێزگای سلێمانییەوە بەرەو خاکی ئێران ئاشکرا کردبوو، بەپێی راپۆرتەکە، نەوتە
قاچاخەکە لە ناو ئێران تێکەڵی نەوتی ئەو وڵاتە کراوە و دواتر رەوانەی ئەفغانستان
کراوە.
ئەم هەنگاوەی دەستەی دەستپاکی لە
کاتێکدایە، پرسی بەقاچاخبردنی نەوت بووەتە یەکێک لە دۆسیە گەرمەکانی بەغدا، بەر
لەم بڕیارەش، سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەیەکی بۆ هەمان مەبەست پێکهێنابوو، هاوکات
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش راسپاردەی دەرکردبوو بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی حکومی بۆ
بەدواداچوونی مەیدانی لەسەر کێڵگە نەوتییەکان و رێگری لە بەهەدەردانی سەروەت و
سامانی نیشتمانی.
PM:10:39:11/11/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت