تورکیا دەستی بە رێکارەکانی رادەستکردنەوەی سەربازگەی بەعشیقە بە بەغدا کرد

‌

وێستگەنیوز-


دەسەڵاتدارانی تورکیا بە فەرمی دەستیان بە رێکارە مەیدانییەکان کردووە بۆ رادەستکردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی سەربازگەی (بەعشیقە – زیلکان) بە حکومەتی عێراق، دوای ئەوەی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات گەیشتنی خۆیان بە رێککەوتنی کۆتایی راگەیاند.

نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەم هەنگاوەی ئەنقەرە لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنە مەیدانییە دێت کە لە 23ـیئەیلولی 2026 لە نێوان سەرکردایەتیی هەردوو وڵاتدا واژۆ کرابوو، هاوکات بەغدا و تورکیا ئیرادەی هاوبەشی خۆیان دووپات کردەوە بۆ بەردەوامیدان بە هەنگاوەکانی حکومەتی فیدراڵی بە مەبەستی سەپاندنی تەواوەتیی دەسەڵاتی دەوڵەت لە شەنگال و کۆتاییهێنان بە بوونی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکەدا.

لە بەشێکی دیکەی اگەیەندراوەکەدا هاتوو کە بە مەبەستی پشکنین و سەرپەرشتیکردنی هاوبەشی بەڕێوەچوونی پرۆسەی رادەستکردنەوەکە لە شەنگال و کۆتاییهێنان بە هەر بوونێکی چەکداری، هەردوولا بڕیاریانداوە کارەکانی لیژنەی هەماهەنگیی ئەمنیی هاوبەش کارا بکەنەوە، وەک ئەوەی پێشتر لە نێوانیاندا رێککەوتنی لەسەر کرابوو.


PM:08:13:08/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو