دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ناوەکی: هیچ مەترسیەکی تیشکی بۆ سەر خاکی عێراق لە ئارادا نییە
وێستگەنیوز-
دەستەی
نیشتمانیی چاودێریی ناوەکی، تیشکی، کیمیایی و بایۆلۆجی لە عێراق رایگەیاند، هیچ
مەترسی و هەڕەشەیەکی راستەوخۆی تیشکی بۆ سەر خاکی عێراق لە ئارادا نییە، هاوكات
جەختی کردەوە، سەرجەم رێکارە هونەری و خۆپارێزییە پێویستەکانیان بۆ مامەڵەکردن
لەگەڵ هەر ئەگەرێکی ناوەکی یان تیشکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرتووەتەبەر.
فازڵ حاوی مزبان،
سەرۆکی دەستەکە و ئەندازیاری ناوەکی روونی کردەوە، پێوەرە جوگرافی و جیۆلۆجییەکان،
بارودۆخی کەشوهەوا و ئاراستەی با لە چینەکانی سەرەوەی بەرگەهەوادا دەبنە هۆی
دوورخستنەوەی پاشماوە تیشکییەکان لە ئاسمانی عێراق و کاریگەرییە ئەگەرییەکان زۆر
سنووردار دەکەن،ئاماژەی بەوەش دا، دووریی سەدان
کیلۆمەتریی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە سنوورەکانی عێراقەوە، هەروەها هەڵکەوتەی
هەندێکیان لە قووڵایی زیاتر لە 100 مەتر لە ناوچە شاخاوییە بەردینەکاندا (وەک
بەردی گرانیت)، رێگری لە بڵاوبوونەوەی
بەشێکی زۆری پاشماوەی هەر تەقینەوەیەک دەکەن.
ئاشکراشی کرد، لە رێگەی
ژووری فریاکەوتنی ناوەندی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA) و تۆڕە
نێودەوڵەتییەکان بەستراونەتەوە،دەستەکە سیستەمی چاودێری و
ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی لە سەرتاسەری ناوچە سنوورییەکان بڵاوکردووەتەوە تا لە
کاتی هەر گۆڕانکارییەکی نائاساییدا خێرا هەڵسەنگاندن بکەن، داواشی لە هاووڵاتییان
کرد تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن و دوای دەنگۆکان نەکەون.
ئەم ئامادەکاری و
هۆشدارییانەی بەغدا لە کاتێکدا دێن کە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران
گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار، ئەمەش دوای هۆشدارییەکانی تاکەر کارلسۆن، راگەیاندنکاری
ئەمریکی، لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی هێرشێکی ئەتۆمی لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد
ترەمپەوە بۆ سەر ئێران لەژێر فشاری ئیسرائیلدا.
PM:05:09:05/11/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت