شارەزایەكی ئابووری بۆ وێستگەنیوز: جێگیربوونی نرخی دۆلار بڕیارێكی سیاسییە

‌

وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

سەرمەد كواز، شارەزای ئابووری و ئەندامی ژووری بازرگانی بەغدا پێی وایە بابەتی جێگیربوونی دراوی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی پەیوەستە بە بڕیاری سیاسییەوە.

سەرمەد كواز، تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "نرخی دۆلار لە عێراق وابەستە نییە بە میكانزم و سیستمی ئابووری جیهانییەوە بەڵكو پەیوەندی بە بڕیاری سیاسییەوە هەیە".

وتیشی، "بە دابەزینی نرخی دیناری عێراقی قازانجەكانی دەوڵەت كەمدەكەنەوە و لە هەمانكاتدا بازرگانان و هاوڵاتیان دوو هێندە زەرەر و زیان دەكەن".

باسی لەوەشكرد، "پڕۆسەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هەنگاوێكی سیاسییە، بە تایبەتی ژمارەیەكی زۆر چارەسەری ئابووری هەن كە جێگرەوەی دابەزاندنی نرخی دیناری عێراقییە و دۆسییەی دراوی دۆلار ملكەچی چەند ڕەچاوێكی سیاسییە".


PM:02:07:05/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت