عێراق هەوڵەکانی بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی ئاسمانیی ئەوروپا چڕتر دەکاتەوە
وێستگەنیوز-
وەهب حەسەنی، وەزیری گواستنەوەی عێراق جەختی
لەسەر بەردەوامیی کارەکان کردەوە بۆ جێبەجێکردنی تەواوی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بە
ئامانجی هەڵگرتنی قەدەغەی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق و بەرزکردنەوەی
کوالێتیی خزمەتگوزارییەکان بۆ گەشتیاران.
ئەم لێدوانەی وەزیری گواستنەوە لە میانی
کۆبوونەوەیەکی بەرفراواندا هات لە بارەگای کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراق لە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، کە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسانی
بەشەکان بەڕێوە چوو، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کێشە هونەری و کارگێڕییەکانی بەردەم
پەرەپێدانی کۆمپانیاکە کرا و وەزیر داوای کورتکردنەوەی ماوەی جێبەجێکردنی
پڕۆژەکانی کرد.
لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، تیشک
خرایە سەر نوێکردنەوەی کەشتیگەلی فڕۆکەکان، کڕینی فڕۆکەی نوێ و نۆژەنکردنەوەی بنکە
و دامەزراوەکان، وەزیری گواستنەوە هۆشداریشی دا لەوەی، لێهاتوویی و بەرهەمداری
تاکە پێوەر دەبن بۆ دابەشکردنی بەرپرسیارێتییەکان و گۆڕانکاریی کارگێڕی لە هەموو
ئەو بەش و جومگانەدا دەکرێت کە کەمتەرخەمییان تێدا دەبینرێت.
PM:06:05:04/11/2026
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت