پڕۆژە یاسای پلەبەندی مووچە لە نێوان هیوای فەرمانبەران و ئاستەنگە داراییەکاندا ماوەتەوە
وێستگەنیوز-
پڕۆژە یاسای پلەبەندی و رێکخستنەوەی
مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، یەکێکە لە دۆسیە هەرە هەستیار و پرسیار لەسەرەکان
لە عێراقدا، ئامانجی سەرەکیی ئەم پڕۆژەیە، کەمکردنەوەی ئەو جیاوازییە گەورەیەی
مووچەیە کە لە نێوان وەزارەت و فەرمانگە جیاوازەکاندا بوونی هەیە،یاسای ئێستای مووچە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2008، بەهۆی بەخشینی دەرماڵەی جیاواز
و ناهاوسەنگ، نادادپەروەرییەکی گەورەی بەرامبەر
فەرمانبەرانی پلە نزمەکان دروست کردووە.
جەوهەری ئەم رەشنووسە لەسەر
بەرزکردنەوەی مووچەی بنەڕەتیی چینە کەمدرامەتەکان چڕ بووەتەوە، بەتایبەت ئەو
فەرمانبەرانەی کە لە پلەی هەشتەمەوە تاوەکو پلەی یەکەم لە خزمەتدان، تاوەکو لەم رێگەیەوە
هاوسەنگی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی تا رادەیەک بەدی بێت، سەرەڕای ئەوەی لیژنە و لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکان کارەکانی کۆکردنەوەی
زانیاری وردی فەرمانبەرانیان کۆتایی پهێناوە، بەڵام پڕۆژەکە تا ئێستاش لە نێوان
ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەماندا لە چاوەڕوانیدایە و بە فەرمی نەچووەتە بواری
جێبەجێکردنەوە.
لە لێدوانە فەرمییەکاندا، پەرلەمانتاران
و ئەندامانی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق چەندین جار جەختیان لەوە کردووەتەوە،
مانەوەی ئەم جیاوازییە گەورەیەی مووچە نادادپەروەرییەکی روونە،بەو هۆیەوە بەردەوام داوایان لە حکومەت کردووە پڕۆژەکە زووتر رەوانەی
پەرلەمان بکات بۆ ئەوەی دەنگدانی لەسەر بدرێت.
لە بەرامبەردا، شارەزایانی ئابووری
ئاماژە بە لایەنێکی دیكەی بابەتەکە دەکەن، بەپێی بۆچوونی ئەوان، هەرچەندە یاساکە
بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ فەرمانبەران زۆر پێویستە، بەڵام جێبەجێکردنی
پێویستی بە وردبینیی تووندی دارایی هەیە، زیادکردنی پابەندندبوونی دارایی بەبێ پلانی تۆکمە، خەرجییە گشتییەکانی
دەوڵەت بەرز دەکاتەوە و لە کاتی دابەزینی نرخ و داهاتی نەوتدا، دەسەڵاتی دارایی
عێراق دەخاتە مەترسیی و قەیرانێکی قورسەوە.
لە ئێستادا، سەدان هەزار فەرمانبەری
کەرتی گشتی بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی بڕیاری یەکلاکەرەوەی ئەنجومەنی وەزیرانن
تاوەکو چارەنووسی ئەم پڕۆژە یاسایە روون بێتەوە و کۆتایی بە جیاوازییە قووڵەکانی
سیستمی مووچە لە وڵاتدا بهێنرێت.
PM:11:25:03/11/2026
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت