دیالە؛ تیرۆریستێک لە کەمینێکی هێزە ئەمنییەکاندا کوژرا
وێستگەنیوز-
پێگەی فەرمیی پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند،
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئەنجامی بۆسەیەکدا لە ناوچەی شروینی سەر بە قەزای مەنسوریە،
تیرۆریستێک کوژرا و یەکێکی تریش بریندار بوو.
بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی دیالە،
لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگریی کە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە
پێشکەش کرابوو، هێزێکی هاوبەشی پێکهاتوو لە پۆلیسی دیالە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی
و سوپای عێراق، توانیان بۆسەیەکی ورد و تۆکمە لە ناوچەی شروین (سەر بە قەزای مەنسوریە)
دابنێن.
دەشڵێت، لە ئەنجامی پرۆسەکەدا
تیرۆریستێک کوژرا و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی چڕیان بۆ
دەستگیرکردنی تیرۆریستی دووەم دەست پێکردووە، کە لە کاتی پێکدادانەکەدا بریندار
بوو و هەڵاتووە.
PM:09:44:03/11/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت