ئەمریکا: ئێران گرووپە چەکدارەکان بۆ تاڵانکردنی سامانی عێراق بەکاردەهێنێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا بە توندی هێرشی کردە سەر رۆڵی ئێران لە عێراقدا و رایگەیاند،
تاران لایەنێکی جێگەی متەمانە نییە و مێژوویەکی درێژی لە بەکارهێنانی گرووپە
چەکدارەکان و میلشیاکان هەیە بۆ تاڵانکردن و دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوە و سامانی
گەلی عێراق، جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئێران ناتوانێت هیچ رۆڵێک لە پاراستنی
سەروەری و ئاسایشی عێراقدا هەبێت.
وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئامانجی نەگۆڕی واشنتن بریتییە لە هاتنەدیی
عێراقێکی خاوەن سەروەری، ئارام و ئاوەدان کە بتوانێت باشترین خزمەت بە گەلەکەی
بکات و بەشداربێت لە سەقامگیریی ناوچەکەدا، ئاماژەی بەوەش
کرد، ئێران لایەنێکی جێگەی متەمانە نییە و مێژوویەکی درێژی لە بەکارهێنانی
میلشیاکان بۆ تاڵانکردنی سەرچاوەکانی عێراق هەیە.
ئەم هەڵوێستە
هاوکاتە لەگەڵ فشاری بەردەوامی ئەمریکا بۆ سەر حکومەتی عێراق بە مەبەستی
سنووردارکردنی مامەڵە ئابوورییەکان لەگەڵ تاران و توندکردنەوەی چاودێری لەسەر
دەروازە سنوورییەکان لە چوارچێوەی سزاکانی واشنتن، لە بەرامبەریشدا، عەلی سەرۆک
وەزیرانی عێراق جەختی کردەوە، داخرانی تەواوەتیی سنوورەکان لەگەڵ ئێران خزمەت بە
بەرژەوەندییەکانی هیچ کام لە دوو وڵاتەکە ناکات.
PM:02:01:30/10/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت