لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تاوتوێی خشتەکانی بودجەی 2027 دەکات
وێستگەنیوز-
لیژنەی
دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ میلاد زیاد، بەڕێوەبەری گشتیی
فەرمانگەی بودجە لە وەزارەتی دارایی کۆبووەوە، بۆ تاوتوێکردنی خشتە و
وردەکارییەکانی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027.
لە
کۆبوونەوەکەدا شێوازی داڕشتنی خشتەکانی بودجەی 2027 لە هەردوو سێکتەری کارگێڕی و وەبەرهێناندا خرایەڕوو، هاوکات
بەراوردی جیاوازییەکانی بەراورد بە بودجەی ساڵانی رابردوو کرا.
لیژنەی دارایی
چەندین پرسیاری ئاڕاستەی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی کرد لەبارەی بڕی داهاتە نەوتی
و نانەوتییەکان، خەرجییە گشتییەکان، دیاریکردنی رێژەی کورتهێنانی بودجە و چۆنیەتیی
پڕکردنەوەی، لەگەڵ تەرخانکردنی قەرزی نوێ بۆ پڕۆژەکان.
لە بەرامبەردا،
بەڕێوەبەری فەرمانگەی بودجە رایگەیاند، کار بە سیستمی نوێی بودجە دەکرێت بەمەبەستی
بەکارهێنانی دروستی پارە و رێگریکردن لە بەفیڕۆدان، و ئاماژەی بەوەش کرد، چەندین
خولی مەشق و راهێنانیان بۆ جێبەجێکردنی ئەم سیستمە لە دامەزراوەکاندا ئەنجامداوە.
PM:05:42:26/10/2026
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت