شەپۆلێکی بارانبارین روو لە عێراق دەکات و چەند رۆژێک دەخایەنێت
وێستگەنیوز-
دەستەی
گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، لە ئێوارەی رۆژی سێشەممەوە وڵات
دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی پایزەی بارانبارین کە بۆ چەند رۆژێک بەردەوام
دەبێت، وە رێژەی بارانبارینەکەش لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە جیاواز دەبێت.
ئاماژەی بەوەش
کردووە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە ئێوارەی سێشەممە (27ـیتشرینی یەکەم) لە ناوچەکانی رۆژئاوای وڵاتەوە بە لێزمەبارانی پچڕپچڕی سووک تا
مامناوەند دەست پێ دەکات، لە رۆژی چوارشەممە و رۆژانی دواتردا بەرەو ناوچەکانی
دیکە فراوانتر دەبێت.
دەشڵێت، زۆربەی
بڕی بارانبارینەکە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور دەبێت، لە کاتێکدا دەرفەتی
بارانبارین لە باشوور کەمتر دەبێت،هاوكات ئەگەری دروستبوونی
هەورەبرووسکە و بای لەناکاوی بەهێز هەیە کە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ،
بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور.
پێشبینیشی کردووە،
لە ماوەی رۆژی شەممەدا شەپۆلەکە لاواز ببێت و کۆتایی بێت، لە کاتێکدا پێشبینیی
شەپۆلێکی دیکەش لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دەکرێت، داواشی لە
هاووڵاتییان کرد، وشیاربن و لە شوێنە نزمەکان و رێڕەوی لافاو دووربکەونەوە و
بەردەوام بەدواداچوون بۆ زانیارییە کەشوهەواییەکان بکەن.
PM:10:39:25/10/2026
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت