عەلی زەیدی: لە دوای 30ـی حوزەیرانەوە هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەوڵەت نامێنێت
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە لەوەی چەکیان لە چەند گرووپێک سەندووەتەوە و لە دوای 30ـی حوزەیرانەوە هیچ چەکێک لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەتدا نامێنێت.
ئەمڕۆ هەینی 23ـی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانی دیمانەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند، پێشتر عێراق لەژێر مەترسی و هەڕەشەی سەپاندنی گەمارۆ و داخستنی باڵیۆزخانەی وڵاتاندا بووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتانی ڕۆژئاوا گەیشتبوونە ئەو بڕوایەی کە چەند گرووپێکی چەکداریی دیاریکراو، عێراقیان وەک بارمتە گرتووە و کۆنترۆڵیان کردووە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لە هەنگاوەکانی حکومەت بۆ پرسی چەک کرد و وتی: تا ئێستا چەکمان لە 3 گرووپ وەرگرتووەتەوە و لەگەڵ 4 گرووپی دیکەشدا لە قۆناغی گفتوگۆداین بۆ هەمان مەبەست.
عەلی زەیدی هەروەها هۆشداری دا کە لە دوای 30ـی حوزەیرانەوە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەسەڵات و کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بمێنێت.
PM:09:30:23/10/2026
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت