حكومەتەكەی زەیدی فشاری خستووەتە سەر راگەیاندنە فەرمییەكانی عێراق

‌

وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

لە بە دواداچوونێكدا وێستگەنیوز بەپێی ئەو بەڵگە و زانیاریانەی دەستی كەوتووە بۆی دەركەوتووە حكومەتەكەی عەلی زەیدی فشاری خستووەتە سەر ڕاگەیاندنە فەرمییەكانی دەوڵەتی عێراق.


دوای ئەوەی عەلی زەیدی داوای لە ڕاوێژكارەكانی كردبوو، بەبێ‌ مۆڵەت وەرگرتن لێدوان بۆ میدیاكان نەدەن، وێستگەنیوز بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە كرد.

وێستگەنیوز ئەوەش ئاشكرا دەكات، دوای بڕیارەكەی عەلی زەیدی چەندین لێدوانی لە وەزارەتەكانی عێراق وەرگرتووە بەڵام دواتر داوای لێكراوە بڵاونەكرێتەوە چونكە تا مۆڵەت وەرنەگرن بۆیان نییە لێدوان بدەن.

سەرچاوەیەكیش لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، بڕیاريان بۆ هاتووە كە لێدوان بۆ میدیاكان نەدەن.

هەر بەپێی بەدواداچوونەكەمان بۆمان دەركەوتووە لێدوانە فەرمییەكان زیاتر لە ڕێگەی میدیاكانی سەر بە حكومەتی عێراق بڵاودەكرێنەوە و بەڕێژەیەكی بەرچاو بۆ میدیاكانی دیكە كەمیكردووە.


AM:10:28:19/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت