عەلی زەیدی وەزارەتی نەوتی راسپارد بۆ جێبەجێکردنی پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنان و بڕیاردان لەسەر رێکارە نوێیەکان
وێستگەنیوز-
سەرۆک
وەزیرانی عێراق، لە سەردانێکیدا بۆ بارەگای وەزارەتی نەوت لە بەغدا، سەرپەرشتی
کۆبوونەوەیەکی کارگێڕانی باڵای وەزارەتەکەی کرد بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران
بۆ کاروباری وزە و وەزیرانی نەوت و کارەبا، تیایدا رێنمایی دەرکرد بۆ خێراکردنی هەنگاوەکانی زیادکردنی
توانای بەرهەمهێنان و داهاتی نەوتیی وڵات.
لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی زەیدی جەختی لەسەر پێویستی
پێداچوونەوە و چارەسەرکردنی هەڵەکانی رابردوو کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، حکومەت
زنجیرەیەک رێکاری گرنگ بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی عێراق لە ئەنجامی ئاڵۆزییەکانی
ناوچەکە دەگرێتەبەر.
هەروەها زەیدی باسی لە راسپاردەکانی بۆ دەستەی دەستپاکی کرد
بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی گەندەڵی و کەمتەرخەمی، کە بوونەتە هۆی لەدەستدانی
دەرفەتەکانی گەشەپێدان، رایشیگەیاند، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە راسپێردراوە
بۆ بەدواداچوونی راستەوخۆی دۆسیەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت.
PM:09:01:18/10/2026
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت