عێراق لەگەڵ سندووقی نێودەوڵەتیی دراو لە دانوستاندایە بۆ وەرگرتنی قەرزێک بە بڕی 5.4 ملیار دۆلار.
وێستگەنیوز-
شارەزایەکی ئابووری رایگەیاند، عێراق چووەتە ناو دانوستانی سەرەتایی
لەگەڵ سندووقی نێودەوڵەتیی دراو(IMF) بۆ
بەدەستهێنانی قەرزێک کە رەنگە بگاتە 5.4 ملیار دۆلار، ئەمەش لەپێناو پڕکردنەوەی
کورتهێنانی پێشبینیکراو لە بودجەی ساڵی 2027دا کە بە 43 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە.
نەبیل مەرسوومی، شارەزای کاروباری ئابووری رایگەیاند،
رێژەی سوودی پێشبینیکراو لەسەر قەرزەکە نزیکەی 1.25% دەبێت و پێدەچێت وەرگرتنی قەرزەکە پێویستی
بە واژۆکردنی
بەڵگەنامەیەک هەبێت بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی چاکسازیی ئابووری، وەک کەمکردنەوەی
خەرجییەکان، کەمکردنەوە یان هەڵوەشاندنەوەی فۆڕمی خۆراک (بەشەخۆراک)، هاوکات لەگەڵ
کۆکردنەوەی کرێی کارەبا.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستیی عێراق بەم قەرزە
پەیوەندیی هەیە بە کورتهێنانی بودجە، وە سنوورداربوونی سەرچاوەکانی قەرزی ناوخۆیی
و توانای بانکە تایبەتەکان، هاوکات لەگەڵ دابەزینی خێرای یەدەگی دراوی بیانیی
عێراق بۆ نزیکەی 75 ملیار دۆلار و بەرزبوونەوەی
خەرجییە گشتییەکان بەرامبەر کەمیی داهاتەکان.
روونیشی کردەوە، ئەم هۆکارانە پێکەوە عێراقیان
ناچاری هەوڵدان بۆ وەرگرتنی قەرز لە سندووقی نێودەوڵەتیی دراو کردووە، بە ئەگەری
پەنابردن بۆ دامەزراوە داراییەکانی دیکەش لە داهاتوودا بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییی
کورتهێنان و دابینکردنی پێداویستییەکانی بودجە.
PM:05:29:17/10/2026
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت