عەباس عەراقچی گەیشتە بەغدا

‌

وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2026، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کارەکانی 52ـەمین خولی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی.


بەپێی بەرنامەی کار، دانیشتنەکانی ئەم خولەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوەکە بۆ ماوەی 2 رۆژ لە بەغدا درێژەی دەبێت، کە تێیدا دروشمی "دیالۆگ و هاوپشتی؛ دوو کۆڵەکەی سەرەکین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام" وەک تەوەری سەرەکیی کارەکان دیاریکراوە.

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی فەرمیی "ئێرنا"، وەزیری دەرەوەی ئێران جگە لە پێشکەشکردنی وتاری وڵاتەکەی لە کۆبوونەوە گشتییەکەدا، بڕیارە زنجیرەیەک دیدار و وتووێژی دووقۆڵی لەگەڵ هاوتاکانی لە وڵاتانی ئیسلامی ساز بکات، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان و تاووتوێکردنی دوایین پێشهات و بارودۆخی ناوچەکە.


AM:08:46:17/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت