پارتی ناوی کاندیدەکانی بۆ کابینەکەی عەلی زەیدی ئاشکرا کرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە وەزیرەکان و تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی عەلی زەیدی کۆدەبێتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی کاندیدە فەرمییەکانی بۆ وەرگرتنی پۆستەکانی ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـەی تشرینی یەکەمی 2026، د. دانەر عەبدولغەفار عەزیز، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان کاندیدە فەرمییەکانی خۆی بۆ شایستە وەزارییەکانی لە کابینەکەی عەلی زەیدیدا یەکلایی کردووەتەوە و دیاریی کردوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی، کاندیدەکان بەم شێوەیەن:
د. فارس شێخ سدیق بریفکانی؛ کاندیدکراوە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
ڕێباز محەمەد حەملان؛ کاندیدکراوە بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.
بڕیارە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، پەرلەمانتاران دەنگ بدەن بۆ بەخشینی متمانە بەو وەزیرانەی کە تا ئێستا پۆستەکانیان بەتاڵە، ئەمەش بە ئامانجی تەواوکردن و پێکهێنانی کۆتایی کابینە نوێیەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
PM:02:01:15/10/2026
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت