پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممە بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکاریی کابینەکەی زەیدی کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
پەرلەمانی
عێراق بە فەرمی رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، 15ـی یتشرینی یەکەمی 2026ـی وەک وادەی
بەستنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر کاندیدانی جێگرانی سەرۆک وەزیران و وەزارەتە بێ
وەزیرەکان و نوێیەکان دیاری کرد.
ئەم بڕیارەی پەرلەمان دوای ئەوە هات کە عەلی زەیدی،
سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ بە فەرمی داوای لە پەرلەمان کرد ئەو رێکەوتە دیاری
بکات بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەکەی.
زەیدی
لەو نووسراوە فەرمییەدا جەختی لەوە کردبووەوە کە پۆستەکانی جێگرانی سەرۆک وەزیران
بەبێ مووچە و تەرخانکراوی دارایی و دامەزراندنی نوێ بۆ نووسینگەکانیان دەبن، بە
شێوازێک کە هیچ بارگرانییەک لەسەر بودجەی گشتیی وڵات دروست ناکەن.
PM:10:06:13/10/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت