دەستەی داهاتە فیدراڵییەکان: داهاتی نانەوتیی عێراق تا مانگی تەممووز گەیشتووەتە 8.7 تریلیۆن دینار
وێستگەنیوز-
دەستەی
گشتیی چاودێریکردنی داهاتە فیدراڵییەکان رایگەیاند، داهاتی نانەوتیی عێراق تا مانگی تەممووزی 2026 گەیشتووەتە 8.7 تریلیۆن دینار، کە بە ڕێژەی 23.5% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە و 22%ـی کۆی داهاتی فیدراڵی پێکدەهێنێت.
سۆزان عەبدوڵڵا محەممەد، بەڕێوەبەری دەستەکە رایگەیاند، سەرچاوەی
ئەم داهاتانە بەپێی یاسا بریتین لە باجی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ و داهاتی
وەبەرهێنان و ئەو داهاتانەی لە هەرێم و پارێزگاکانەوە بۆ گەنجینەی فیدراڵی
کۆدەکرێنەوە.
جەختیشی
لەسەر بەدیجیتاڵکردن و ئۆتۆماتیک کردنی کۆکردنەوەی داهات و جێبەجێکردنی سیستەمی (ئەسیکۆدا)
لە گومرگەکاندا و بەدواداچوون بۆ شایستە داراییەکانی دەوڵەت لەلایەن کۆمپانیا
گشتییەکانەوە کردەوە, وتیشی، ئامادەکاری دەکرێت بۆ دامەزراندنی (سندوقی
گەشەپێدان و کۆمەک و وزە و نەوەکان) بە مەبەستی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی
نەوت، لەپاڵ بڕیاری جێبەجێکردنی سیستەمی (بودجەی بەرنامە و ئەنجام) بۆ ساڵی 2027 بە ئامانجی بەستنەوەی خەرجییەکان بە ئەنجامی دیاریکراو و
بەرزکردنەوەی شەفافیەت.
PM:08:33:11/10/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت