بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات
وێستگەنیوز –
بانکی ناوەندیی عێراق بە فەرمی گۆڕانکاری لە نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمهریکی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژێکدا دێت بۆ بەهێزکردنی سەقامگیریی دارایی و پشتگیریکردنی گەشەی ئابووری.
بانکی ناوەندی جەختی کردەوە، یەدەگی دراوی بیانی بە تەواوی بەهێزە و توانای هەیە بەبێ هیچ کۆتوبەندێک و بە خێرایی داواکارییەکانی حەواڵەی دەرەکی بۆ بازرگانی، کارتە بانکییەکان و دۆلاری نەقد بۆ گەشتیاران دابین بکات.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بڕیارە هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆ و پیشەسازی، هاوکات ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ وەبەرهێنان لە کەرتە نانەوتییەکان، بەهێزکردنی پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان دەستەبەر دەکات.
لە کۆتاییدا بانکی ناوەندی دووپاتی کردەوە لە گرتنەبەری هەر هەنگاوێک کە لە بەرژەوەندیی وڵات و هاووڵاتیاندا بێت بۆ پاراستنی سەلامەتیی سیستەمی دارایی.
PM:02:16:07/10/2026
ئهم بابهته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت