سەرەتای ساڵی داهاتوو بەرنامەی (وەیز Waze) قەدەغە دەکرێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی
پەیوەندییەکانی عێراق بەنیازە لە سەرەتای ساڵی 2027ەوە کارکردنی ئەپڵیکەیشنی رێنوێنی و نەخشەی (وەیز (Waze لە ناوخۆی وڵاتدا قەدەغە بکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی
دروستکراو و خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیسرائیل.
مستەفا سەنەد، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند،
ئەپڵیکەیشنی وەیز بەکارهێنەرێکی زۆری لە عێراقدا هەیە، بەڵام چەندین جێگرەوە دیکە
لەبەردەستدا هەن کە هاووڵاتییان دەتوانن پشتیان پێببەستن، لەوانە (گووگڵ ماپس) و
چەندین ئەپڵیکەیشنی ناوخۆیی عێراقی.
وەزیری پەیوەندییەکا ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری سەرەکیی ئەم بڕیارە
بۆ رەچەڵەکی ئەپڵیکەیشنەکە دەگەڕێتەوە کە دروستکراوی ئیسرائیلە و جەختی کردەوە، کە
جێبەجێکردنی قەدەغەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەبێت.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ئەپڵیکەیشنی وەیز
لەلایەن شۆفێرانەوە لە عێراقدا بەکاردەهێنرێت بۆ زانینی ئاستی قەرەباڵغیی شەقامەکان
و دۆزینەوەی رێگەی جێگرەوە، بەڵام لەم دواییانەدا هەندێک لە تایبەتمەندی و
ئاگادارکردنەوەکانی ئەپەکە باسی ئەمنیی لێکەوتووەتەوە، بەتایبەت سەبارەت بە ئەگەری
بەکارهێنانی بۆ خۆدزینەوە لە مەفرەزە و خاڵەکانی پشکنین.
PM:05:22:06/10/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت