وەزیری دارایی عێراق وادەی ناردنی مووچەی هەرێمی راگەیاند

‌

وێستگەنیوز-

وه‌زیری دارایی عێراق رایگەیاندووە: تاوه‌كو‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دەنێردرێت.


ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، فالح ساری وتویەتی: "تا ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرم".

بە وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی عێراق، وەزیری دارایی هۆکاری دواکەوتنی ناردنی مووچەی گەڕاندوەتەوە بۆ نەبوونی نەختینە لەبەردەستدا.


PM:02:24:06/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت