پەرلەمانتارێكی عێراق بۆ وێستگەنیوز: رێكەوتنێك ئامادەكراوە بۆ هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی جەیهانەوە

‌

وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كردووە عێراق و توركیا لە گفتوگۆدان بۆ ئامادەكردنی ڕێكەوتنێكی هاوبەش بۆ هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.

عەلی شەداد، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "وەزیر نەوتی عێراق لە گفتوگۆیەكی گرنگدایە لەگەڵ توركیا بۆ ڕێكخستنی دۆسیەی هەناردەكردنی نەوتی خاوی عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "كۆمپانیاكانی توركیا ئارەزوویەكی گەورەیان دەربڕیوە بۆ وەبەرهێنان لە پڕۆژەكانی نەوت و غازی عێراقدا".


باسی لەوەشكرد، "لایەنی عێراقی و توركیا تاوتوێی زیادكردنی ڕێژەی هەناردەكردنی نەوت و پتەوكردنی هاوكاری لە بواری نەوت و غاز دەكەن و لە ماوەی داهاتوودا هاوكاری نێوان عێراق و توركیا لە كەرتی نەوت و غاز بەرەوپێشچونی زیاتر بەخۆوە دەبینێت".


AM:09:12:06/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت