دژەتیرۆری عێراق لەسەر شەهیدبوونی دوو هاووڵاتییەکەی پردێ: رێکاری پێویست بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەگیرێتە بەر
وێستگەنیوز-
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند،
بە فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی
شەهیدبوونی دوو هاووڵاتیی کەرکووک (ناحیەی پردێ) لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی
تیرۆریستاندا پێکهێنراوە.
دەزگاکە جەختی کردەوە، راستییەکان بۆ رای گشتی
ئاشکرادەکرێن و لەسەر بنەمای ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان رێکاری پێویست دەگیرێتە بەر.
سەبارەت بە وردەکاریی رووداوەکە، دژەتیرۆر روونی
کردەوە، هێزەکانیان لە ناوچەیەکی قەرەباڵغدا شوێن دوو تیرۆریست کەوتوون کە
دەیانویست کردارێکی تیرۆریستی ئەنجامبدەن.
دەشڵێت، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە و
پێکدادانەکەدا، یەکێک لە تیرۆریستەکان کوژراوە و ئەوی دیکەیان دەستگیر کراوە،
هەروەها دوو هاووڵاتیی مەدەنی شەهید بوون و چوار ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆریش
بریندار بوون.
PM:09:18:01/10/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت