سەرکردەیەکی شیعەکان لە رێگەی وێستگەنیوزەوە؛ هەڵوێستی شیعەکان لەسەر داهاتووی هێزی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات
وێستگەنیوز- محەمەد فاتح
حەسەن فەدعەم، سەرکردە لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی، وەک یەکەم هەڵوێستی لایەنە شیعەکان لەسەر پرسی هێزی پێشمەرگە تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، دۆسیەی سەروەریی عێراق تەواو نابێت تاوەکو تەواوی چەکەکان نەچنەوە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق، جەختیشی کردەوە، نابێت هیچ چەکێک لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەوڵەتدا بمێنێتەوە.
ئەو سەرکردەیەی رەوتی حیکمە بە ڕابەرایەتیی عەمار
حەکیم ئاماژەی بەوەش کرد، هێزی پێشمەرگە هێزێکی رێکخراوە و بەشێکە لە سیستمی
سەربازیی عێراق، بەڵام پێویستە سەرجەم هێزەکان لەوانەش پێشمەرگە، گرووپە
چەکدارەکان و لایەنەکانی دیکە بە تەواوەتی بچنەوە ژێر رکێف و کۆنتڕۆڵی راستەوخۆی
دەوڵەتی عێراقەوە.
ئەم دەربڕینی هەڵوێستەی لایەنە شیعەکان لە
کاتێکدایە کە پێشتر زانیاری لەبارەی داواکارییەکی تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی
ئەمریکا لە عێراق و سووریا بڵاوکرایەوە، کە تێیدا داوای کردبوو هێزی پێشمەرگە
هاوشێوەی سیناریۆکەی سووریا بخرێتە نێو ڕیزەکانی سوپای عێراقەوە.
PM:09:09:30/09/2026
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت