عەلی زەیدی: ئەمڕۆ بڕیاری ئەمنی و سەربازی بەتەواوەتی لەدەستی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتدان
وێستگەنیوز-
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە
چەکدارەکانی عێراق، لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیدا
ڕایگەیاند کە بەهۆی گەڕانەوەی سەروەری بۆ وڵات دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی
نێودەوڵەتی، ئێستا بڕیاری ئەمنی و سەربازی بەتەواوەتی نیشتمانین و لەدەستی
دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتدان.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی ئەرکە
سەربازی و ئەمنییەکان لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان، بڕیار لەسەر کۆمەڵێک ڕێکار و
پلان درا بۆ بەرزکردنەوەی توانای دامەزراوە سەربازییەکان، چەسپیاندنی ئاسایش، و
سەپاندنی سەروەریی یاسا لە سەرتاسەری وڵاتدا.
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی لەسەر پێویستیی وریایی
بەردەوام، بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان دەزگا ئەمنییەکان، نوێکردنەوەی
داتابەیس و پلانەکان، و پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای هاوچەرخ کردەوە. هەروەها داوای
کرد هەوڵە هەواڵگرییەکان و ئۆپراسیۆنە پێشگیرانەکان تۆکمەتر بکرێن و ڕووبەڕووی
سەرچاوەکانی گوتاری توندڕەوی و طائیفی ببەنەوە.
لە کۆتاییدا، زەیدی ئاماژەی بە ڕۆڵی ستراتیژیی دەستەی
پیشەسازیی جەنگی کرد لەم قۆناغەدا و جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی دروستکردنی
هاوبەشیی وەبەرهێنان لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییە تایبەتمەندەکانی بواری چەک و
کەلوپەلی سەربازی بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگریی عێراق.
PM:08:49:30/09/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت