پڕۆژە یاسایی بودجە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرا

‌

وێستگەنیوز- 

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 پەسەند کرد و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کرد
.

ئەمڕۆ یەکشەممە27ـی ئەیلوولی 2026،بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە واژۆی فالح ساری، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری و وەزیری دارایی عێراقی لەسەرە، رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 ئاراستەی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری لە 12ـیەمین دانیشتنی خۆیدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، ئاگاداری رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بووە بۆ ساڵی دارایی 2027.

ئاماژە بەوەش کراوە، رەشنووسەکە لەرێگەی نووسراوێکی وەزارەتی داراییەوە لە رێکەوتی 26ـی خراوەتە بەردەمیان.

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری لە نووسراوەکەیدا کە پۆلێنی "زۆر بەپەلە"ـی پێدراوە، راسپاردەی ئەوەی داوە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت، لەگەڵ رەچاوکردن و وەرگرتنی تێبینی و سەرنجەکانی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئابووری لەسەر پڕۆژەیاساکە، بۆ ئەوەی رێکاری پێویستی لەبارەوە بگیرێتەبەر.


PM:04:10:27/09/2026




ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت