ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی کاروانێکی دیکەی دۆلار بۆ عێراق دەدات
وێستگەنیوز-
وتەبێژی
حکوومەتی عێراق دەڵێت، لە ئەنجامی سەردانەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران بۆ
ئەمەریکا، لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی ئەمەریکی دروست بووە بۆ بەردەوامبوونی ناردنی
بڕێکی دۆلاری نەختینە بۆ عێراق.
حەیدەر
عەبوودی، وتەبێژی حکومەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند، ئەو لێکتێگەیشتنە
ئامانجی دابینکردنی پێداویستییە شەرعییەکانە لە دراوی بیانی و لە چەند ڕۆژی
داهاتوودا بڕێکی نوێی دۆلار دەگاتە عێراق.
ئاماژەی بەوەش
کرد، ئەم تێگەیشتنە لە کاتێکدایە عێراق پێشکەوتنی بەرچاوی لە بەهێزکردنی سیستەمی
چاودێری لەسەر دابەشکردنی دۆلار و ڕێکخستنی بەکارهێنانەکانیدا بەدەست هێناوە، بە
مەبەستی ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی نایاسایی دراوی بیانی.
هەروەها جەختی
کردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە فراوانکردنی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و
هەنگاونان بەرەو بە دیجیتاڵکردنی ئابووریی عێراق.
AM:09:15:27/09/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت