وەزیری دارایی عێراق وادەی ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرا کرد
وێستگەنیوز-
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 کۆبوونەوە و کارەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ ئەوەی لەئایندەیەکی نزیکدا رەشنوسەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن.
ئەمڕۆ شەممە 26ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پاش گەڕانەوەی لەنیویۆرک، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق دەستبەجێ کۆبوبونەوەیەکی لەگەڵ لیژنەی ئامادەکردنی بوجە سازکرد، بەمەبەستی پێداچونەوە بە رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی 2027 بۆ ئەوەی بەمزوانە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری دارایی ئەندامانی لیژنەکەی راسپارد بەوەی کارەکانیان چڕ بکەنەوە و لەوادەی دیاریکراودا رێکارەکانی پەیوەست بە بڕگەکانی بودجە تەواو بکەن.
PM:05:08:26/09/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت