بزوتنەوەی نوجەبا هەڕەشەی پەکخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق دەکات

‌

وێستگەنیوز-

بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی هۆشداری دەدات ئەگەر بە زووترین کات گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەستپێنەکەنەوە، ڕەوانەی هۆڵەکانی فڕۆکەخانەکانیان دەکات بۆ دەستپێکردنی مانگرتنێکی سەرتاسەری و پەکخستنی کارەکانیان.


ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا داوای لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد بەپەلە پرسی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و تاران یەکلایی بکەنەوە، هاوکات داوای لە هێزە سیاسییەکانی عێراق کرد کۆتایی بە هەژموونی ئەمریکا بهێنن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەردەوامیی ئەو کۆتوبەندانەی خراونەتە سەر گەشتەکان پێچەوانەی سەروەریی خاکی عێراقە و زیانی گەورەی ئابووری و زیارەتکارانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

جەختیشی لەوە کردەوە، لە حاڵەتی چارەسەرنەکردنی کێشەکە، ئەندامانی بزووتنەوەکەیان، کەژاوە حسێنییەکان و خزمەتگوزارانی مەزارە ئایینییەکان رەوانەی ناو فڕۆکەخانەکان دەکەن بۆ ئەنجامدانی مانگرتنێک کە تا ئاساییبوونەوەی تەواوەتیی گەشتەکان بۆ تاران بەردەوام دەبێت.


AM:11:00:26/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت