د. بڕیار ڕەشید بۆ وێستگەنیوز: هاوردەکردنی بەنزین بۆ ئاستێکی پێوانەیی کەمی کردووە


وێستگەنیوزـ

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ڕۆژانە زیاتر لە 5.6 ملیۆن لیتر کورتهێنان لە بەنزیندا هەیە و هۆشداریدەدات لە ڕوودانی قەیرانی سووتەمەنی.

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە وێستگەنیوزی ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی بەردەوامداین لەگەڵ وەزارەتی نەوت لەبارەی پرسی بەنزین.

بەپێی ئامارەکان، بڕی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ڕۆژانە نزیکەی 28 ملیۆن و 857 هەزار لیترە، لە کاتێکدا بڕی بەکارهێنانی ڕۆژانە دەگاتە نزیکەی 34 ملیۆن و 500 هەزار لیتر؛ ئەمەش واتە ڕۆژانە زیاتر لە 5 ملیۆن و 600 هەزار لیتر کورتهێنان لە وڵاتدا هەیە.

سەبارەت بە هاوردەکردنی بەنزین بۆ پرکردنەوەی ئەو کورتهێنانە، د. بڕیار ڕەشید ڕوونی کردەوە: بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە هاوردەکردن زۆر کەمی کردووە، بە جۆرێک لە ساڵی 2023 ڕۆژانە 4 ملیۆن لیتر و لە ساڵی 2024 بڕی 3 ملیۆن لیتر هاوردە دەکرا، لە ساڵی 2025 دابەزی بۆ 2 ملیۆن لیتر، بەڵام بۆ ئەمساڵ 2026 تاوەکو ئێستا بڕی هاوردەکراو تەنانەت نەگەیشتووەتە 600 هەزار لیتر.

‎ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیشی کردەوە کە بڕی هاوردەی ئێستا زۆر سنووردارە و ناتوانێت ئەم کەموکوڕییە پڕ بکاتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە ناچاربوون سووتەمەنی لە کۆگا و پاشەکەوتەکان بەکاربهێنن.

هۆشداریشی دا کە پێویستە بە شێوەیەکی خێرا بڕی هاوردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی


PM:04:44:20/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت