نەوال موسەوی بۆ وێستگەنیوز: لەئێستادا ئەمریكا پاڵپشتی لە پێگەی هەرێمی كوردستان دەكات


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

شرۆڤەكارێكی سیاسی عێراقی رایگەیاندووە لەئێستادا ئەمریكا پاڵپشتی لە پێگەی هەرێمی كوردستان دەكات و كۆنتڕۆڵنەكردنی چەگی گرووپەكانیش دەبێتە مەترسییەكی گەورە لەسەر هەرێم و عێراق.


نەوال موسەوی، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی تایبەت بە وێستگەنیوزی وت، بەهیچ جۆرێك هەرێمی كوردستان هەڵناوەشێنرێتەوە و لەئێستادا ئەمریكا پاڵپشتی لە پێگەی هەرێم دەكات.

سەبارەت بە رادەستكردنی چەگی گرووپەكان كە وابڕیارە لەگەڵ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا رادەستی دەوڵەتی عێراقی بكەن، نەوال موسەوی وتی، ئەگەر ئەو گرووپە چەكدارانە چەكەكانیان رادەست نەكەن نەك بە تەنها دەبنە مەترسی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەڵكو دەبنە مەترسی بۆ سەر هەموو عێراق بەگشتی و رووبەڕووی سزای ئابووری گەورە دەبینەوە.


PM:07:59:13/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو