بەغدا زنجیرەیەک رێکاری ئەمنیی بەپەلە لەسەر سنووری سعوودیە دەگرێتەبەر


وێستگەنیوز-

لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر خاکی سعوودیە، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق گرتنەبەری چەندین رێوشوێنی توندی ئەمنیی راگەیاند، لەنێویاندا دروستکردنی فەرماندەییەکی تایبەت بە رووپێویکردنی تەواوی ناوچە سنوورییەکان، بە ئامانجی بەرگرتن لە هەر پەلامارێک کە وڵاتانی دراوسێ بکاتە ئامانج.


وتەبێژی هێزە چەکدارەکان روونیکردەوە کە رێکارە گیراوەبەرەکانی ئێستای دەروازە و خاڵە سنوورییەکان کاتین و بڕیاری کۆتاییش پاش هەڵسەنگاندنە ئەمنییەکان و تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان دەدرێت، چونکە بەغدا بە هیچ جۆرێک رێگە نادات خاکی عێراق بۆ شێواندنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا، حکومەتی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی سەرجەم پەلامارەکان بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی، جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم جۆرە رووداوانە نابنە هۆی دروستبوونی هیچ لێکەوتە و کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر پەیوەندییە بەهێز و ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و ریاز.


AM:10:15:13/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت