نەبیل مەرسومی بۆ وێستگەنیوز: عێراق سوودمەند دەبێت لە كەمبوونەوەی هەناردەكردنی نەوتی سعودیا
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
شارەزایەكی بواری ئابووری عێراقى ئاشكرای كردووە عێراق سوودمەندە لە كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی سعودیا بۆ جیهان.
دكتۆر نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووری عێراقی تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە گەرووی بابولمەندەب هەناردەكردنی نەوتی سعودیە دابەزیوە لە چوار ملیۆن و نیو بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ دوو ملیون و نیو بەرمیل نەوتی رۆژانە.
وتیشی، كەمبوونەوەی هەناردەكردنی نەوتی سعودیە لە سوودی وڵاتی عێراقە كە رۆژانە لە رێگەی گەرووی هورمزەوە نزیكەی 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەكات.
دووپاتیشیكردەوە، كەمبوونەوەی هەناردەكردنی نەوتی سعودیا نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە و ئەمەش لە سوودی عێراقە كە داشكاندنی زیاتر پێشكەش بكات و هانی كڕیارەكان بدات و بڕێكی زیاتر هەناردە بكات و داهاتی نەوت زیاد دەكات بۆ بودجەی گشتی.
PM:06:17:12/09/2026
ئهم بابهته 528
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت