شرۆڤەكارێك بۆ وێستگەنیوز: ناكۆكییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی رێگری لە زەیدی دەكات


وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

شرۆڤەكارێكی سیاسی عێراقی ئاشكرای كردووە ناكۆكییەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی كاریگەری خستووەتە سەر حكومەتەكەی عەلی زەیدی.


ئەحمەد خزر، شرۆڤەكاری سیاسی عێراقی تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، ناكۆكییەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی رێگری لە عەلی زەیدی سەرۆك وەیرانی عێراق دەكات بۆ تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی.

وتیشی، ناكۆكییەكان لەسەر پلەی جێگرانی سەرۆك وەزیرانە كە چەند كوتلەیەكی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پێیان وایە دەستوری نییە و پابەند نابن پێوەی.

تائێستا چەندین وەزارەت لە حكومەتەكەی عەلی زەیدی بە وەكالەت بەڕێوە دەبرێت كە گرنگترینیان وەزارەتی بەرگری و ناوخۆیە.



PM:05:50:10/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت