فایەق زێدان و باڵیۆزخانەی ئەمریکا پلانی سنووردارکردنی چەکیان لە دەستی دەوڵەت تاوتوێ کرد
وێستگەنیوز -
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق و ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کۆبوونەوە و پرسی جێبەجێکردنی پلانی حکوومەت بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و ڕێوشوێنە دادوەرییەکانیان تاوتوێ کرد.
ئەمرۆ دووشەممە 7ـی ئەیلولی 2025، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی پێشوازی کردووە لە ستیڤن ڤاگن، ھەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لە دیدارەکەدا ڕێوشوێنەکانی دادوەریی بۆ پاڵپشتیکردن لە پلانەکەی حکوومەتی عێراق بۆ سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت تاوتوێ کرا.
فایەق زێدان لە میانی دیدارەکەدا ئاماژەی بەوە داوە، جێبەجێکردنی پلانەکەی حکوومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
هەر بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی جەختی کردووەتەوە لەوەی جێبەجێکردنی ئەم پلانە بە شێوەیەک دەبێت کە پابەندبوونی عێراق بە پەیوەندییە ئەرێنییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدیبهێنێت و نیشانەی پەرۆشی وڵات بێت بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور و یاسا.
PM:06:00:07/09/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت